نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەروەها سەبارەت بە كەشی سبەینێ سێشەممەش رایگەیاندوە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
كەركوك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی