بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز قەسری شیرینی هەژاند

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز شارۆچكەی قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشانی هەژاند.
ناوەندی نیشتمانیی بومەلەرزەزانی ئێران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 4:32 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەهێز  بەهێز شارۆچكەی قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشان و سنووری عێراقی هەژاندووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتر و 12 كیلۆمەتر لە قەسری شیرین روویداوە.
هەروەها، تا ئێستا میدیاكانی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكەوە ئاشكرانەكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group