بەبۆنەی رۆژی جیهانی گومرگەوە پیرۆزبایی لە كارمەندانی گومرگ دەكرێت

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
رۆژی 26/1ی هەمو ساڵێك رۆژی جیهانی گومرگەو بەو بۆنەیەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پیرۆزبایی لە كارمەندانی گومرگ دەكات. 
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەكردوە، بەبۆنەی رۆژی جیهانی گومرگەوە وێڕای پیرۆزبایی لە كارمەندان و كارمەندانی پۆلیسی هەمو گومرگەكانی كوردستان، لەم قۆناغە سەختەدا گومرگەكان بە هەمو تواناو شەونخونیان و بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان توانیویانە رۆڵێكی سەرەكی ببین لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێودەوڵەتی و گەشەی ئابوری وڵات.
راشیگەیاندوە، هەروەها كامەندانیان رۆڵیان هەبوە لەسوككردنی باری قورسی هاوڵاتیان و دابینكردن و هەبونی پێداویستیەكان لە بازاڕی ناوخۆو كۆكردنەوەو زیادكردنی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بۆ كەمكردنەوەی گوشارەكانی قەیرانی دارایی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group