پاسپۆرتی هەولێر: سیستەمی ئەپلیكەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارا كرایەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا سیستەمی ئەپلیكەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی ( حجز الكترونی) لە هەر چوار نوسینگەكەی پاسپۆرتی هەولێر كارا كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سیستەمی ئەپلیكەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی (حجز الكترونی) كارایە و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە هەرچوار نوسینگەی سنوری پارێزگای هەولێر، هەروەها، لە ئێستادا نۆرە بۆ هەفتەی داهاتو بەردەستە كە بریتین لە نوسینگەی یەك و دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نوسینگەی پاسپۆرتی كۆیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیكەیشنی (الجواز  العراقی) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەكەی خۆتەوە كە بۆ هەردو سیستەمی (ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس) بەردەستە دەتوانی حجزەكە بكەیت و  نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەكەت دابنێیت، كات و رۆژی سەردانت دیاری دەكەیت و لە كۆتاییدا باركۆدێكت بۆ دیار دەكەوێت، وێنەی بگرە و لەمۆبایلەكەت هەلیگرە لە رۆژی سەردانی كردنت بەكاردێت بۆ ڕایی كردنی مامەلەكەت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی پاسپۆرتی هەولێر، پێویستە كارتی بانكی (ماستر كارد یان ڤیزا كاردت) پێ بێت لەكاتی سەردانی كردن و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسومات كە بڕەكەی 91 هەزار دینارە.
رونیشكراوەتەوە، كارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت، هەروەها پاسپۆرتی كۆن ئەگەر مامەڵەكەت بۆ نوێ كردنەوەی پاسپۆرت بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو كاتژمێر پێش كاتی نۆرەكەت لە نوسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی كردنی مامەلەكەت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group