نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بەریتانی واژۆكرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بلاویكردەوە، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لەندەن یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای (بریتش پترۆلیۆم) واژۆكردوە سەبارەت بە هەڵسەنگاندن و گەشەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی كەركوك و دەوروبەری.
لە راگەیندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، ئامانج لە واژۆكردنی یاداشتەكە كاركردنەلەسەر پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی چوار كێڵگەی كۆمپانیای نەوتی باكور لە كەركوك، بەمەبەستی زیادكردنی بەرهەمهێنان و گەشەسەندنی ئەو كێڵگانە لەپێناو بەرهەمهێنانی بڕێكی زیاتر لە نەوت و گاز.
ئەمە لە كاتێكدایە، سودانی لە سەردانەكەیدا بۆ لەندەن، لەگەڵ نوێنەری 24 كۆمپانیای بەریتانی كۆبوەتەوە و داوای لێكردون هاوكار و هەماهەنگیان بن بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی نەوتی و بازرگانی و پیشەسازی لە عێراق.