وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێك زیاتر لە رۆژێك پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەكەی سزا دەدەرێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەكانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێك پرسە بەڕێوەدەچێت كە خۆی دەبێت یەك رۆژ بێت.
 نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ماوەیەكی زۆرە بڕیار دراوە لە هەرێمی كوردستان پرسە بكرێت بە یەك رۆژ، لە سلێمانی و دهۆك جێبەجێكراوە، بەڵام بەشێكی زۆری مزگەوت و هۆڵەكانی هەولێر و دەوربەری ئەم بڕیارەیان جێبەجێ نەكردووە، بۆیە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبووینەوە و سوورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكە، هەر لایەنێك جێبەجێی نەكات بە تووندی سزا دەدرێت.
 باسی لەوەشكرد، ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان دراوە تاوەكو خاوەن پرسەكە لە لایەنی مادی و دەروونیی زۆر گوشاری لەسەر دروست نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group