نەوا-
بزوتنەوەی حەمماس و ئیسرائیل لەچەند مانگی رابردوەوە لە رێككەوتنی ئاگربەست و ئازادكردنی بارمتەكان نزیكن و دەنگۆ هەیە كە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ئاگربەست.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، ناوبژیوانانی نێوان ئیسرائیل و بزتنەوەی حەمماس وتویانە هەردولا لە ماوەی چەند مانگی رابردودا لە رێككەوتنی ئاگربەست و ئازادكرنی بارمتەكای غەزەوە نزیكن، هاوكات لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەكانی قەتەر، حەماس رایگەیاندوە، دانوستانەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست.
ئەوەش خراوەتەڕو، دو بەرپرسی ئیسرائیل رایانگەیاندوە، پێشبینی دەكرێت حەمماس لە قۆناغی یەكەمی رێككەوتنەكدا 33 بارمتە ئازاد بكات، بڕیاریشە لە هەمانكاتدا سەدان بەندكراوی فەلەستینی لە زیندانەكانی ئیسرائیل ئازاد بكرێن، ئازادكردنی بارمتەكان قۆناغی یەكەمی ئاگربەستەكە دەبێت، بۆ گەیشتن بە قۆناغی دوەمیش مەبەست لێی كۆتاییهێنانە بە شەڕەكە.
سەرچاوەكانی هەواڵ تیشكیان خستوەتە سەر ئەوەی كە وتەبێژی بینیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پشتڕاستیكردۆتەوە كە ناوبراو لەگەڵ وەزیری دارایی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو ئاگربەستەی كە بەنیازە سەرهەڵبدات بۆ ئازادكردنی بارمتەكان.