بە تۆمەتی دزینی محاویلەی كارەبا دوو تۆمەتبار دەستگیركران

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، دوو كەسیان بە تۆمەتی دزینی محاویلەی كارەبا لە گوندی دەرەشیش دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆماركرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەبارەت بەوەی محاویلەی كارەباكەی دزراوە لە گوندی دەرەشیشی خواروو، دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كرا، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە تەمەنیان 23 ساڵان و 24 ساڵانە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن. 
ئاماژە بەوەشدرا، هەردوو تۆمەتبار خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەن و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا راگیراون ، لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group