نەوا-
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی دەڵێت، لەم مانگەدا دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆیەك بە تاكسییەكان كە ئامانج لێی جیاكردنەوەی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شارە.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی راگەیاند، لەم مانگەدا دەستدەكرێت بە پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان و رەزامەندی بۆ پێدانی ئەو لۆگۆیە وەرگیراوە و چاوەڕوانی كاری ئەو لیژنانە بووین كە بەدواداچوونیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئامادەكارییەك كراوە لەم مانگەدا پێدانی لۆگۆ بە تاكسییەكان دەستپێدەكات كە بۆ تاكسیی ناوشار رەنگی لۆگۆكە سەوزە و دەرەوەی شار رەنگی لۆگۆكە سوورە و ئامانج لە پێدانی ئەو لۆگۆیە جیاكردنەوەی كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شارە.