دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ قاچاغچی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە دەستگیركران

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بریتانیا لەكارێكی هاوبەشدا توانیان سێ قاچاغچی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە دەستگیربكەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكدا لەرۆژانی 8 بۆ 12ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی/سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بریتانیا، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سێ قاچاغچی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە دەستگیركران.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئۆپەراسیۆنەكە دوای پڕۆسەیەكی فراوانی كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد بوە لەسەر تۆڕێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ كە پێكهاتبوو لە سێ ئەندام و خەڵكی هەرێمی كوردستان بون، بەڕێگەی نایاسایی كۆچبەریان گواستوەتەوە بۆ بریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.
ئەوەش هاتوە، لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەكە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group