كێشەی موچەی فەرمانبەران برایە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عیراق

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی عیراق.
رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەشاری بەغدا سەردانی دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عیراقم كردو زۆر بە وردی باسی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدام بۆ باشكرد.
راشیگەیاندوە، لەسەر بودجەو موچەو هەناردەكردنەوەی نەوت داوام لێكرد بەپێی دەستورو بەپێی یاسای بودجەو تەرخانكراوەكانی هەرێم بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر موچەو هاوتاكردنی خانەنشینی و تۆماركردنی فەرمانبەران و موچەخۆران لەو بانكانەی لەهەرێمی كوردستانن و مۆڵەتی بانكی ناوەندی عیراقیان هەیە، هاوكارو هەماهەنگ بێت.
رێباز حەملان راشیگەیاندوە، داوامكرد بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم پرسانە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و مافی موچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە بابەتی تر نەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group