ناوی محەمەد لە پێشەنگی بەناوبانگترین ناوەكانی ئیسرائیلە بۆ ساڵی 2024

2 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
دەسەڵاتی دانیشتوان و كۆچبەریی ئیسرائیل بەناوبانگترین ناوەكان لە رەگەزی نێر و مێ بۆ ساڵی رابردوی بڵاوكردەوە.
ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردۆتەوە، دەسەڵاتی دانیشتوان و كۆچبەریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئیسرائیل رایگەیاندوە كە ناوی (محەمەد) باوترین ناوە لەنێو ئەو كەسانەی لەساڵی 2024 لەئیسرائیل لەدایكبون، لەساڵی رابردودا یەك هەزارو 740 منداڵ لەدایكبون و ناویانناون محەمەد، پاش ئەو ناوەش لە ریزبەندییەكەدا ناوی (یوسف) هاتوە كە یەك هەزارو 201 منداڵ ناونراون و دواتریش ناوی (ئادەم) بە پلەی سێیەم هاتوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە لەدایكبوانی رەگەزی مێ لەئیسرائیل لە ساڵی رابردودا ناوی (ئەڤیگایل) بەهەزارو 156 منداڵ لە پلەی یەكەمدا هاتوە، دواتریش ناوی (مەریەم) پلەی دوەمی ریزبەندییەكەی گرتوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group