سودانی و مالكی: هەڵوێستی عیراق پشتیوانیكردنە لە یەكپارچەیی خاكی سوریا

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا سودانی و مالكی تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵاتیان كردوە لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانەی كە حكومەت بەدەستیهێناوە لە جێبەجێكردنی ئامانجەكانی بەرنامە حكومیەكەی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ئابوری وڵات.
راشگەیەنراوە، لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا گرنگترین ئاستەنگەكانی بەردەم عیراق و گرنگی یەكخستنی هەوڵەكان تاوتوێكراون بەمەبەستی چارەسەركردنیان لەبەر رۆشنایی ئەو روداوانەی كە لە ناوچەكە رودەدەن بەتایبەتی لە سوریا، هەروەها جەختیانكردۆتەوە لەسەر هەڵوێستی عیراق بۆ پشتیوانیكردن لە یەكپارچەیی خاكی سوریاو رێزگرتن لە هەڵبژاردنی گەلەكەی. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group