نەوا-
تائێستا 32 كەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان كە لە نزیك شاری ئاكتاو لە كازاخستان كەوتەخوارەوە رزگاریان بوە.
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەیدەر عەلیێڤ لە باكۆ، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی سەبارەت بە روداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی (AZAL) ساز كرا.
فەرید حوسێنۆڤ وتەبێژی راگەیاندنی هێڵەكە ئاماژەی بەوە كرد كە لە فڕۆكەكەدا 67 كەس هەبون، لەوانەش 62یان گەشتیار و پێنج كەسیان لە تیمی فڕۆكەوانی بون.
باسی لەوەشكرد كە 37 كەس لە سەرنشینانی فڕۆكەكە ئازەربایجانی، 16یان روسی، 6یان كازاخستانی و 3 قیرغزستانی بون.
لەلایەن خۆشیەوە كەنعان زەینەڵۆڤ بەرپرسی سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی ئازەربایجان لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، بەپێی ئامارە بەراییەكان لەو روداوەدا 32 كەس رزگاریان بوەو لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرن.