بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە كازاخستان 60 كەس گیانیان لەدەستدا

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فڕۆكەیەكی مەدەنیی هێڵی ئاسمانی ئازەربێجان لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتەخوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی روسیا بڵاویكردووەتەوە، كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەیەكی مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربێجان Azerbaijan Airlines لە نزیك شاری ئاكتاو لە كازاخستان كەوتە خوارەوە و تێكشكا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی كەوتنی فڕۆكەكە 60 كەس گیانیان لەدەستداوە و تەنیا شەش كەس رزگاریان بووە، فڕۆكەكە لە باكۆی پایتەختی ئازەربێجانەوە گەشتی بەرەو گرۆزنیی پایتەختی كۆماری چیچان كردووە، بەڵام بەهۆی تەمومژی زۆر لە گرۆزنی تێكشكاوە.
باس لەوەشكراوە، فڕۆكەكە پێش ئەوەی تێكبشكێت، چەند جارێك لەسەر فڕۆكەخانەی گرۆزنی سوڕاوەتەوە، بەڵام پێدەچێت نەیتوانیبێت بنیشێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group