نەوا-
ژنانی دەرباسیە لە رۆژئاوای كوردستان بەدەنگ داواكارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرو هەسەدەو چون و چەكیان هەڵگرت.
ژمارەیەك لە ژنانی ناوچەی جەزیرە سەر بەشاری دەرباسیە لە راگەیەنراوێكدا بەدەنگەوەهاتنی داواكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)یان راگەیاندو لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن فاتمە كلش خوێنرایەوە ئاماژەیان بەوەكرد، بە بەشداری ژمارەیەك ژن بۆ بەدەنگەوەچون و وەستانەوە شانبەشانی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكان چەكیان هەڵگرتوە.
راشیگەیاند، وەك ژنانی دەرباسیە تەئكید دەكەنەوە لەسەر خاكی نیشتمانەكەیان دەمێننەوەو تێدەكۆشن تاكو دادپەروەریی و دیموكراتی بۆ سوریایەكی دیموكراتی بەدیدێت كە بە ئازادی سەرجەم پێكهاتەكان بە كوردو عەرەب و سریانی و ئاشوریەوە لەسەر دەژین، هەر بۆیە بڕیاریانداوە بەرپەرچی سەرجەم هێرشەكان بدەنەوە لەپێناوی ئازادی و بەدەستهێنانی مافە رەواكانیاندا.