وەزیری دەرەوەی سوریا: پێویستە ئێران رێز لە ئیرادەی گەلی سوریا بگرێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی سوریا هۆشداری دەدات بە ئێران لە نانەنەوەی ئاژاوە لە وڵاتەكەی.
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لەنوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیەتی، ئێران ئاگادار دەكەینەوە لە نانەوەی پشێوی لە سوریا، پێویستە لەسەری رێز لە ئیرادەی گەلی سوریاو سەروەرییەكەی بگرێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سوریا دوای ئەوە دێت كە عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانیەكەی رایگەیاند: ئەوانەی پێیانوایە سەركەوتن لە سوریا بەدەستهاتووە، پێویستە لەسەریان چاوەڕێ بن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، پێشهاتی زۆر لە ئایندەی سوریا رودەدات، هێشتا زووە بڕیار لەوە بدرێت كە لەسوریا دەگوزەرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group