نەوا-
بەهۆی دەركەوتنی ئاڵای كۆنی عیراق لەكاتی بەڕێوەچونی جانمی كەنداو-26، یەكێتی تۆپی پێی بەحرەین داوای لێبوردن لە عیراق دەكات.
ماڵپەڕە عەرەبییە وەرزشییەكان رایدەگەیەنن، یەكێتی تۆپی پێی بەحرەین داوای لێبوردنی لە هەڵبژاردەی عیراق كردوە دوای ئەوەی لۆگۆی ئاڵای كۆنی عیراق لە یارییەكەدا دەردەوتوە، ئەویش پێش ئەوەی هەردو وڵات روبەڕوی یەكتر ببنەوە لە جامی تۆپی پێی كەنداوی عەرەبی (كەنداوی 26) كە لە وڵاتی كوێت بەڕێوەچو.
ئەوەش باسكراوە، هەڵبژاردەی بەحرەین لە جامی كەنداو سەركەوتنی بەسەر عیراقدا بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2 بە 0 لە شێرەكانی رافیدەینی بردەوە، بەڵام ئەمە هاوكات بو لەگەڵ دەركەوتنی ئاڵای كۆنی عیراق كە هەردو كاپتنەكە پێش دەستپێكردنی یارییەكە ئاڵوگۆڕیان كرد.
یەكێتی تۆپی پێی بەحرەین لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، چاپكردنی ئاڵای كۆنی كۆماری عیراق هەڵەیەكی تایپۆگرافی بو لە چاپخانەكەوە كە فیدراسیۆن گرێبەستی لەگەڵدا كردبو، ئەم هەڵەیە كاریگەری لەسەر پەیوەندییە باشەكانی نێوان هەردو وڵاتی برا نییە، بەحرەین و عیراق كە لە هەمو كاتەكاندا پەیوەندییەكی پتەوی هاوبەشیان هەیە.