نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان: قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكانمان بڕیارێكی ناوچەییە

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە پەیامێكدا داوا دەكەن بازگەو خاڵەكانی پشكنین بەڕویاندا هەڵبگیرێت و جارێكی دیكە ئۆتۆمبێلەكانیان بهێننەوە سەر شەقامەكان.
نوێنەری ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی 22 رۆژە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە پارێزگای سلێمانی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە كە نزیكەی 70 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەیەو ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەدەست خەڵكی كەمدەرامەتەوەن، ئەم بڕیارەی كە دراویشە ناوچەییەو بەدیاریكراوی لەناو شاری سلێمانی جێبەجێكراوە لەكاتێدا ئەم دیاردەیە لە پارێزگاو قەزاو ناحیەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین وەك هەنگاوی یەكەم بازگەكانی سنوری سلێمانی بكرێنەوەو مەفرەزەكان هەڵبگیرێن و دواتر بڕیاری چارەسەری ئەم ئۆتۆمبێلانە لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی بدرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group