مەسعود بارزانی پێشوازی لە پەیامەكەی ئەحمەد شەرع دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە پەیامێكی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی رزگاركردنی شام دەكات كە رایگەیاندبو كورد بەشێكە لە نیشتمانی سوریا.
لە لەبەرامبەر ئەو پەیامەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە، لێدوانێكی ئەحمەد شەرع (جۆلانی) سەرۆكی دەستەی رزگاركردنی شامی بینیوە لەبارەی گەلی كورد لە سوریا كە وەك بەشێك لە نیشتمان و هاوبەش لە سوریای داهاتو وەسفی كردبو، ئەم تێڕوانینە بۆ كوردو داهاتوی سوریا جێگەی خۆشحاڵییەو پێشوازیی لێدەكەن و هیوادارن دەستپێكێك بێت بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی مێژو و راستكردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵەو نادروستەی لەبەرانبەر گەلی كورد لە سوریا ئەنجام دەدرا.
بارزانی ئەوەشی باسكردوە، ئەم جۆرە تێڕوانینە رێخۆشكەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەكی بەهێزو پێویستە كوردو عەرەب و سەرجەم پێكهاتەكانی تری سوریا سود لەو دەرفەتە وەربگرن بۆئەوەی پێكەوە لە دامەزراندنی سوریایەكی سەقامگیر و ئازادو دیموكرات بەشدار بن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group