نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بریارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دو بڕگە تاوتوێ دەكات.
لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی موچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 و ڕوداو و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی وڵاتی سوریا گفتوگۆ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەدا، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابوری و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆژنایی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024 دەخرێتەڕو.
هەروەها، لە بڕگەی دوەمدا ڕاپۆرتی وزیری هەرێم بۆ كاروبارەی پێكهاتەكان سەبارەت بە كاروباری وەزارەتەكەی دەخرێتەڕو.