چین گۆڕانكاری لە سیاسەتی ئابوریدا دەكات

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە پێشبینیكراوە هۆكاری بەرزبونەوەكە خواستی چین بێت لەسەر بەرهەمی نەوت.
ماڵپەڕی بزنس ستاندارد بڵاویكردۆتەوە، شارەزایانی بازاڕە نەوتییەكان هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی 1% خواستی وڵاتی چینە كە هاوردەكاری سەرەكی نەوتە، لەكاتێكدا دوایین پلانی پەكین بریتیبوە لە بەرزكردنەوەی گەشەی ئابوری وڵاتەكەی.
شارەزایان وتویانە، نرخی نەوتی خاوی برێنت 75 سەنت بەرزبۆتەوە گەیشتۆتە 72.94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لەكاتێكدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكای رۆژئاوای تێكساس 75 سەنت بەرزبۆتەوە بۆ 69.34 دۆلار.
باس لەوەشكراوە، پێشتر وڵاتی چین رایگەیاندبو كە لەساڵی 2025 دا سیاسەتی دراوی بەشێوەیەكی گونجاو گۆڕانكاری بەسەردا دەهێنێت هەوڵدەدات ئابورییەكەی بەرەو پێشەوە ببات.
هەر لەوبارەیەوە راوێژكارێكی بازاڕە داراییە جیهانییەكان وتویەتی: هەوڵەكانی رابردوی چین لەسەر كەرتی ئابوری پشتبەستو بوە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت  چین بەرەو سیاسەتی بەرزكردنەوەی خەرجی بەكاربەران هەنگاو بنێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group