خورماڵ.. بۆ بە سەوزاییكردن پرۆژەیەك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پرۆژەیەكی دروستكردنی شەتڵگەو نەمامگە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە توانای بەرهەمی ساڵانەی زیاتر لە 20 هەزار نەمامە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بڵاویكردۆتەوە، خێڵان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە پرۆژەی دروستكردنی شەتڵگەو نەمامگەی خورماڵی بەسەر كردۆتەوە.
راشیگەیاندوە، لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری گشتی دروستكردنی شەتڵگەو نەمامگەكە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە لەشاری خورماڵ كە توانای بەرهەمی ساڵانەی 25 هەزار نەمام و گوڵ دەبێت و سیستمی ئاودێری مۆدێرنی بۆ دابین دەكرێت، لەلایەن لیژنەیەكیشەوە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتییان سەرپەرشتی دەكرێت.
ئاماژەشیكردوە، پرۆژەكە كاریگەری لەسەر زیادكردنی رێژەی سەوزایی و بەرهەمی نەمامگەكە دەبێت بۆ سەوزكردنی پارك و باخچەو دورگەی ناوەندی شۆستەكان كە لەسنوری شارەوانییەكان بەكاردەهێنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group