نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە راگەیندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
رونیشیكردەوە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان و هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە كەمێك نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 19 پلەی سیلیزی
كەركوك: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی