عەلی خامنەیی: ئەوەی لە سوریا ڕویدا بە پیلانی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل ئەنجامدراوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڕێبەی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی لە سوریا ڕویدا بە پیلانی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
عەلی خامنەیی ڕێبەی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لەمیانی وتارێكدا ڕایگەیاند، نابێ گومان لەوەدا هەبێت كە ئەوەی لە سوریا ڕویدا بەرهەمی پیلانی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیلە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتێكی دراوسێی سوریاش كە مەبەستی (توركیا)ە لەم بوارەدا ڕۆڵێكی ئاشكرا دەگێڕێت و هەموان دەتوانن ئەمە ببین.
باسی لەوەشكرد، پیلانگێڕی سەرەكی، ژوری فەرماندەیی سەرەكییە كە لە ئەمریكا و ئیسرائیل پێكدێت، وتیشی، ئەو بەڵگانەی لەبەردەستن هیچ بوارێك بۆ گومان ناهێڵنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، دوای 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆی سوریا، ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردو گروپە چەكدارەكانی سوریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و ڕوخانی دەسەڵاتە 54 ساڵەكەی بنەماڵەی ئەسەدیان ڕاگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group