بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان شاندێكی ژورەكانی بازرگانی سەردانی بەغدا دەكەن

6 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی ژورەكانی بازرگانییەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكەن.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، شاندێكی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاكانی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی كارگەكانی هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە بەرهەمەكانیان، بەئامانجی چارەسەركردنی سەردانی بەغدا دەكەن.
لەوبارەیەشەوە گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رایگەیاندوە: سەردانەكە دوو تەوەری سەرەكی لە خۆ دەگرێت، بەشداریكردن لە كۆبونەوەی ئاسایی خولی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عیراق و تەوەری دوەمیش لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییەكانی عیراق كۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی كارگەكانی هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە بەرهەمەكانیان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی.
وتوشیەتی: لە هەوڵەكان بەردەوام دەبن و لە كۆبونەوەی یەكێتی ژورەكانی بازرگانی عیراقیش ئەم بابەتە دەوروژێنن و كاری جدی لەسەر دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group