لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی نزیكەی 4 ملیۆن كتێب فرۆشراوە

22 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب، كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نزیكەی چوار ملیۆن كتێب فرۆشراون.
ئاریوان سیویلی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە سلێمانی رایگەیاندووە، لە میانەی چالاكییەكانی خولی شەشەمی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی، كە بۆ ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوام بوو، نزیكەی 4 ملیۆن كتێب فرۆشرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان، ڕێژەی فرۆشتنی كتێب و سەردانكەرانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر زیاتر بووە، وتیشی، نزیكەی نیو ملیۆن كەسیش سەردانی پێشانگاكەیان كردووە.
باسی لەوەشكرد، لە چالاكییەكانی خولی شەشەمی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی سلێمانی شایەتحاڵی نمایشكردنی دەیان هەزار ناونیشانی كتێبی جیاواز بوو بە بەشداری 200 دامەزراوە و ناوەند و دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group