دەستەی دەستپاكی: لە 11 مانگدا 207 كەیس ئاڕاستەی دادگاكان كراوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماری 11 مانگی ساڵی 2024ی بڵاوكردەوە لەسەر ئەو دۆسیانەی ئاڕاستەی دادگاكان كراون یاخود یەكلایی كراونەتەوە.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەماوەی 11 مانگی رابردودا تا 1-12 فەرمانگەی یاسایی كە كاری بەدواداچونی كەیسەكانی گەندەڵییە لە دادگاكاندا، 207 كەیس ئاڕاستەی دادگاكان كراوە، 27 كەیسیان یەكلایی كراونەتەوە، هەروەها 167 كەیسیش لە قۆناغی دادگاییكردندایە 13یان گەڕاوەتەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی.
وتیشی: كۆی ئەو ئامارە هی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە، تائێستا 573 داوای سزایی و 221 داوای هەواڵدەری تۆمار كراون لەو ماوەیەدا، 223 داواش ئاڕاستەی دادگاكان كراون كە بەشێك لە كەیسەكان هی ساڵی رابردون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group