دەستەی دەروازە سنورییەكان: لە ئوم قەسر دەستمان بەسەر 8 كۆنتێنەردا گرت

14 کاتژمێر پێش ئێستا

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە، لە بەندەری ئوم قەسر دەستیانگرتوە بەسەر 8 كۆنتێنەر كەلوپەلی قاچاخدا.
عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق رایگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە بەندەری ئوم قەسر توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر 8 كۆنتێنەر كەلوپەلی بە قاچاخ هاوردەكراودا كە مەرجەكانی هاوردەكردنیان تیادا نەبوە.
راشیگەیاندوە، لەكاتی پشكنینی كەلوپەلەكان و رودبینیكردن لە مامەڵەی هاوردەكردندا بینراوە هەندێك كەلوپەل تێكەڵی كۆنتێنەرەكان كراون كە رێگەپێدراو نین بۆ هاوردەكردنیان، بەوهۆیەشەوە سەرجەم كۆنتێنەرەكان پەڕاویان بۆ كراوەتەوەو رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group