لیستی موچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا كرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی موچەی مانگی 12و كۆتایی ساڵی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كردو لەكاتێكدا تائێستا موچەی مانگی 10 لەهەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، رۆژی دووشەممە  9-12 لیستی موچەی مانگی كانونی یەكەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە. 
 ئەم راگەیەنراوە لەكاتێكدا هەرچەندە حكومەتی عیراق بڕی زیاتر لە 700 ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ناردوە، بەڵام بەهۆی كورتهێنانەوە تائێستا موچەی مانگی 10 دابەشنەكراوەو ئەمەش بۆتە هۆكاری پەككەوتنی پرۆسەی خوێندن و بەشێكی مامۆستایان و فەرمانبەرانی فەرمانگەكان بایكۆتی دەوامیان كردوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group