نەوا-
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لە گوندەكانی عەین عیسا لە باكوری ڕەققە 11 هاوڵاتی مەدەنی كوژران.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەنجانی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كە ماڵێكی لە گوندی مستەریحە لە عەین عیسا لە باكوری ڕەققە بۆردومانكرد، بەهۆیەوە 11 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون كە شەش منداڵیان تیادایە و هەمویان ئەندامی یەك خێزان بون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دۆخێكی ترسناك و دڵەڕاوكێ لە ناوچەكەدا دروستبوە، ئەوەش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ژمارەی هێرشە ئاسمانیەكانی توركیا لەم ساڵدا گەیشتوەتە 191 هێرش و 55 هاوڵاتی مەدەنی و 49 كارمەندی هێزی ئەمنی گیانیان لەدەستداوە.