قوباد تاڵەبانی: گەشەسەندنی ئابوری چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی كۆچی نایاسایی

پێش 4 هەفتە

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كاربكەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری قەزاو ناحییەكان.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئیڤێت كوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبۆوەو لەوبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە، گفتوگۆمان كرد لەسەر چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا لە هەمو بوارەكاندا بەتایبەتیش زیاتركردنی هەماهەنگییە ئەمنییەكان بۆ كەمكردنەوەی دیاردەكانی كۆچی نایاسایی و تاوانی رێكخراو و بەرەنگاربونەوەی قاچاخی مادەی هۆشبەر.
ئاماژەشیكردوە، رونمكردەوە كە دەبێت لەپاڵ هەوڵە ئەمنییەكان، پێویستە حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا پێكەوە كاربكەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری قەزاو ناحییەكان، چونكە گەشەسەندنی ئابوری و كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری لەناو گەنجان لە ناوچە جیاوازەكان چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی كۆچی نایاسایی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group