نەوا-
بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستا بژمێرەكان سەرقاڵی راهێنانن بۆ قۆناغی سێیەم و كۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان.
سیروان محەمەد بریكاری وەزارەتی پلاندانان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە: راهێنانی بژمێرەكان بۆ ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێكردوەو تا 30-11 بەردەوام دەبێت ، دواتریش قۆناغی سێیەم و كۆتایی پرۆسەكە دەستپێدەكات كە لە ماوەی 15 رۆژدا پرۆسەكە ئەنجام دەدرێت و كۆتایی پێدێت.
راشیگەیاندوە، لە قۆناغی دوەمی سەرژمێریدا رێژەی ژماردن 99.99% بوە لە هەرێمی كوردستان كە ئەمە لە سەروی ستانداردی سەرژمێری بوە لە عیراقیش زیاتر بوە، ئەوان ساڵ و نیوێكە ئامادەكاری بۆ دەكەن، بەڵام ئێمە لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەو كارەمان كردو ئامادەكاریمان بۆ پرۆسەكە كرد، ئەو سەرژمێرییەش نزیك بو لەو خەمڵاندنەی پێشتر ئێمە ئەنجاممان دابو.