دوای راگەیاندنی ئاگربەست كۆچی پێچەوانە بەرەو لوبنان دەستیپێكرد

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە دوای رێككەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان كۆچی پێچەوانە بەرەو لوبنان دەستیپێكرد.
سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لەگەڵ چونە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەست، سوپا كاردەكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست پابەندبونی گەلی لوبنان بە ڕێنماییەكانی ئەو یەكە سەربازییانەی كە لە ناوچەكەدا جێگیركراون، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی خۆیان، داوای لەو خێزانانە كرد كە دەگەڕێنەوە ناوچەكانی دیكە، وریابن لە بۆمبی و تەقەمەنی نەتەقێنراو و كەلوپەلی گوماناوی كە لەلایەن ئیسرائیلییەكانەوە بەجێماوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە جۆو بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ڕێككەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرایلی راگەیاند و كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و دوای زیاتر لە ساڵێك شەڕی نێوان هەردولا، ڕێككەوتنەكە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە..

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group