پاراستنی ژینگە لەكۆنفرانسی ئابوری عەرەبی- یۆنانی گفتۆی لەبارەوە كرا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە بەشداری شاندێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سازدەهەمین كۆنفڕانسی ئابوری عەرەبی- یۆنانی لە شاری ئەسینا بەڕێوەدەچێت.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بەسەرپەرشتی ژوری عەرەبی- یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وڵاتانی عەرەبی، بەئامادەبونی وەزیری گواستنەوەو وزەی یۆنان و بە بەشداری شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو ژمارەیەك لە كۆمپانیاو خاوەنكارو بازرگانانی وڵاتی عیراق و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتی یۆنان لە سێكتەرەكانی وزە، نەوت و گازی سروشتی، لەشاری ئەسینا لە وڵاتی یۆنان سیازدەهەمین كۆنفرانسی ئابوری عەرەبی- یۆنانی بەڕێوەچو.
ئاماژەشكراوە كە لە رۆژی یەكەمی بەڕێوەچونی كۆنفرانسەكە، تیشك خرایە سەر گرنگی و هۆكارەكانی بەكارهێنانی نەوت لە بوارە جیاجیاكان، هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر پەرەپێدان و بوژانەوەی كێڵگەكانی گازی سروشتی بۆ ئەوەی پەرەی زیاتری پێ بدرێت و بتوانرێت لە داهاتودا وەكو شوێنگرەوەی نەوت سودی لێ وەربگیرێت.
لە كۆنفڕانسەكەدا تیشك خروەتەسەر رێگاكانی پاراستنی ژینگەو كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەم كەرتە لەسەر ژینگەی عیراق و هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group