نەوا-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێ دەكەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕگەی یەكەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەكەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كە لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 مانگی یانزەی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و هەروەها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆكردن.
هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوەكەدا دەڵێت، بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی پرۆژەبڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.