لەسلێمانی ئاوەڕۆكان لەبەر مەترسی لافاو پاكدەكرێنەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لەبەردەوامی كاروچالاكییەكانی بەشی ئاوەڕۆی شارەوانیی سلێمانی تیمەكان ئاوەڕۆی چەند گەڕەكێك پاكدەكەنەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تیمەكانمان هەستاون بە لابردنی رەمپایەك لەگەڕەكی فەرمانبەران كەهاوڵاتییەك بەشێوەیەكی زیادەڕەویی دروستیكردبو لەسەر مەنهۆڵی گشتی گەڕەكەكە، ئەوەش هۆكاربوە بۆ كۆبونەوەی ئاو و گەڕانەوەی باراناو بۆ ناو ماڵەكان، لەلایەكی دیكەشەوە تیمەكان هەستاون بە چارەسەركردن و گۆڕینی ئاوەڕۆی سەرەكی گەڕەكی مەجیدبەگ بەمەبەستی پێشگرتن لە كۆبونەوەو گەڕانەوەی باراناو بۆ ماڵەكانی ئەو گەڕەكە بەئامانجی دروستنەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتانەش لە كاتێكدایە ساڵانە لەگەڵ نزیكبونەوەی وەرزی بارانبارین سەرۆكایەتی شاروانیی سلێمانی ئامادەكاریی پێشوەختە ئەنجامدەدات بەئامانجی پێشگرتن لەڕودانی هەر روداوێكی سروشتی وەك دروستبونی لافاو، كۆبونەوەی ئاو و گەڕانەوەی باراناو لە گەڕەك و كۆڵانەكانی سنوری ماستەرپلانی شارەكە.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group