دڵشاد شەهاب: بە شێوەیەكی فەرمی دەست بە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەین

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندی دانوستانكاری پارتی بە شێوەیەكی فەرمی دەست بە گفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبێتەوە. 
 دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەكات. 
ئاماژەی بەوەش كرد، پەیوەندییان بە هەموو لایەنە سیاسییەكانەوە كردووە و لەگەڵ هەمووان كۆ دەبنەوە، تەنانەت ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆنی خۆشیان ڕاگەیاندووە، وتیشی، ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانن لەگەڵ هەمووان كۆ ببنەوە، بەڵام سبەینێ و ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەكانیان بەردەوام دەبێت. 
رونیشیكردەوە، كە دەیانویست بەپێی ڕێزبەندی كورسیی و دەستكەوتی هەڵبژاردن، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆ ببینەوە، سەرەتا لەگەڵ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی كۆ ببینەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبەیە، ئەمڕۆ ناتوانین لەگەڵیان كۆ ببینەوە.
بە وتەی ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری پارتی، هەموو لایەنە سیاسییەكان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ كۆبونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group