لە كۆپ 29 پاراستنی سروشت تاوتوێ كرا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
پێگەی عیراق لە ئازەربایجان لە پانێڵێكدا كلتوری پاراستنی سروشت و روبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا تاوتوێ دەكات.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، لەكاتی بەڕێوەچونی كۆنفرانسی گۆڕانی كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتوەكانCOP-29  لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان و لەپانێڵێكدا لەپێگەی عیراق كلتوری ژینگە پارێزی و پلانی دەستەی ژینگەو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم كە پەیوەندیدارن بە پاراستنی هەمەجۆری زیندەوەران لەچوارچێوەی بەڵگەنامەی خۆگونجاندنی ناوخۆیی رونكراوەتەوە كە خۆی لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و ئاو و ئیكۆ سیستم دەبینێتەوەو 29 پرۆژەی جۆراو جۆر لەخۆ دەگرێت.
ئەوەش باسكراوە، باس لەو ناوچانە كراوە كە دەكرێت لەهەرێمی كوردستان وەكو پاراستنی سروشتی لەڕوی نێودەوڵەتی بناسێنرێن و خۆیان لە 44 شوێن دەبیننەوە، لەگەڵ بونی چەندین رێنمایی و رێكاری تر كە لەلایەن دەستەی ژینگە پەیڕەو دەكرێن بۆ پاراستنی ناوچە سروشتیەكان، جگە لەوەش لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان  روپێوی بۆ پاراستنی هەمەجۆری زیندەوەران و دارستانەكان كراوە كە كار لەبواری پاراستنیان دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group