"رێككەوتنی لوبنان و ئیسرائیل لەئەنجامی هەوڵی هاوبەشی فەڕەنساو ئەمریكا بەدیهاتوە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا داوایكرد كە رێز لە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بگیرێت.
ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاندەوە، رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان فەڕەنساو ئەمریكا بەدیهاتوە، پاڵپشتی دەكەن سوپای لوبنان لە باشوری ئەو وڵاتە باڵادەستبێت بە ئامانجی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاگربەستەكە بۆئەوەی ئاوارە لوبنانی و ئیسرائیلییەكانیش بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان.
باسی لەوەشكردوە: پێویستە رێككەوتنی ئاگربەستەكە ببێتە مایەی كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە لوبنان، هەروەها كۆتایی بە ململانێیەكان بهێنێت، ناشبێت ئاگربەست لەبیر بچێت كە هێشتا شەڕ لە غەزە بەهەمو توندوتیژییەكەوە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group