"دامەزراندنی ناوەندێكی نێودەوڵەتی بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی گرنگە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پاڤێل سۆرۆكین جێگری وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەی كە لەبارەی دامەزراندنی ناوەندێكی نێودەوڵەتیی بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی لە توركیا خراوەتەڕو گرنگەو رۆڵی ئەنقەرە وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراو بۆ مۆسكۆ دوپاتدەكاتەوە.
سۆرۆكین لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: توركیا بەهۆی گەشەكردنی ئابوریی، زیادبونی ژمارەی دانیشتوانی و پێشكەوتنی پیشەسازییەكەی بوەتە یەكێك لە گەورەترین بەكارهێنەرانی وزە لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە، گرنگە توركیا نرخێكی كێبڕكێ بەدەستبهێنێت و سەرچاوەكانی هەمەچەشن بكات چونكە ساڵانە پێویستی توركیا بۆ وزە زیاد دەكات و لە رووی جوگرافیشەوە پێگەیەكی باشی هەیە، لەبەرئەوەی بوەتە پردێك لەنێوان ئەوروپاو ئاسیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group