نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتی توركیا لە هەولێر كۆبونەوەو پێكەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان كرد.
لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی و ئەرمان تۆپچو باسیان لە نەخشەڕێگای پاش هەڵبژاردن كردوەو هەردوولا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت و بارودۆخی گشتیان تاوتوێ كردوە.
لە بەشێكی كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كردوە، ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاكسازیخوازییان بۆ داهاتو هەیە لە هەوڵەكانیشیان بۆ چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕییەكان بەردەوام دەبن.