نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی هەمواری یاسای باری كەسێتی و پرۆژەی لێبوردنی گشتی دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وەكالەت كۆبونەوەیەكی فراوان لەگەڵ لیژنەی یاسایی و ژمارەیەك لە سەرۆكی كوتلە پەرلەمانییەكان ئەنجام دەدات.
راشیگەیاندوە كە لە كۆبونەوەكەدا مەندەلاوی گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیە یاساوە دەكات كە بیخاتە كارنامەی دانیشتنی رۆژی یەكشەممە 27-10ی پەرلەمانەوە تاكو گفتوگۆی لەبارەوە بكەن لەناویاندا هەمواری پرۆژەیاسای باری كەسیەتی عیراق و پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتییە.