سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا بۆتە گاڵتەجاڕی هەمو جیهان، هۆكاری ئەو هێرشانەی لە وڵاتدا رودەدەن لاوازی سەركردایەتییە.
لە راگەیەنراوێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەكانی ئەمریكا كردوەو بەرپرسانی دیموكراتخوازەكان ئەركەكانیان جێبەجێ نەكردوە، بۆیە وڵاتەكەیان روبەڕوی كارەسات بوەتەوەو لە هەمو جیهاندا بوەتە گاڵتەجاڕ، كاتێك سنورەكان كراوەبن و سەركردایەتییەكی بێ كاریگەرو هێندە لاواز هەبێت وەك ئەوەی هەر نەبێت، ئەوە رودەدات.
ترەمپ هێرشی كردۆتە سەر سەركردەكانی دیموكراتەكان و وتویەتی: دەبێت دیموكراتەكان شەرم بكەن بەهۆی ئەوەی ئیدارەی بایدن رێگەی بۆ ئەو جۆرە كردەوانە خۆشكردوە.
جێی ئاماژەیە لەشەقامی بۆوربۆن لە نیو ئۆرلیانس، ئۆتۆمبێلێك بەخێرایی خۆیكرد بەناو خەڵكداو بوەهۆی گیانلەدەستدانی 10 كەس و برینداربونی نزیكەی 35 كەسی تر، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی جۆری تێسلا لەبەردەم هۆتێلی ترەمپ لە لاس ڤیگاس تەقیەوەو بەهۆیەوە یەك كەس گیانی لەدەستداو حەوتی تریش برینداربون.