بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ دەوام لە عێراق رادەگیرێت

15/10/2024 عێراق

نەوا-
نوسینگەی پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنمایی دەركردووە بۆ ئەوەی دەوامی رەسمی ئەمڕۆ كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ رابگیرێت.
ئەئمە لە كاتێكدایە رێنماییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهۆی یاری عێراق بەرامبەر كۆریای باشوورەوەیە لە قۆناغی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ جامی جیهانیی 2026 و راگرتنی دەوام سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتە بۆ فەرمانبەران بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور ئەمڕۆ دەوامی رەسمی لە كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ رادەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group