دیالە.. لەماوەی دوومانگدا زیاتر لە یەك هەزار هاوڵاتی بە روداوی هاتوچۆ بونەتە قوربانی

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیالە رایگەیاند، لەماوەی دوومانگی رابردودا یەك هەزارو 155 هاوڵاتی بە روداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوەو بریندار بون.
فارس عەزاوی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە رایگەیاندوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردودا بەڕێوەبەرایەتی و بنكە تەندروستییەكانیان گیانلەدەستدانی زیاتر لە 55 كەس و یەك هەزارو 100 برینداریان تۆمار كردوە بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لەناوچەكانی سەر بە پارێزگاكەو رێگا سەرەكییەكاندا.
راشیگەیاندوە، بۆ بریندارەكان چارەسەری پێویست كراوە گیانی چەندین بریندار لە مردن رزگار كراوە، هەروەها رێگای سەرەكی نێوان كەركوك- بەغدا كە بەستراوەتەوە بە پارێزگای دیالەوە وەك سەرجەم رێگاكانی تر روداوی هاتوچۆی تیادا تۆمار كراوە.
عەزاوی راشیگەیاندوە، ماتۆڕسكیلەكانی وەك توتوك هۆكاری روداوە گەورەكانن بەتایبەت لەنێوان لاوان و هەرزەكاراندا لە دەرەنجامی ئەو خێراییە زۆرەی لەسەر رێگاكان هەیەو پابەند نەبونیان بە بەكارهێنانی كەلوپەكانی سەلامەتییەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group