نەوا-
حزبوڵلای لوبنانی بە دەیان مووشەك هێرشی كردە سەر ناوچەكانی نەهارییە و عەكا.
حزبوڵلای لوبنانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە دەیان مووشەك هێرشی كردە سەر ناوجەكانی نەهارییە و عەكا لە ئیسرائیل، هەروەها بە درۆنی تایبەت فێڵیان لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل كردووە و هێرشەكە ئامانجەكانی پێكاوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هێزی ئاسمانیی مقاوەمەی ئیسلامی، هەندێك لەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی هەڵیان داون بۆ یەكەمجارە بەكاریان دەهێنرێن، ئەو درۆنە تایبەتانە توانیویان مەودای ڕادارەكانی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل تێپەڕێنن بەبێ ئەوەی دەستنیشان بكرێن، كە دواتر كەمپێكی مەشق و ڕاهێنانی لیوای بژاردەی جۆلانیان بۆمباران كرد، لە باشووری شاری حەیفا.
ئەمە لە كتێكدایە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشەكەی حزبوڵلای لوبنانی بۆ سەر كەمپێكی سەربازی، 67 سەرباز بریندار بوون و سێ سەربازیش كوژران، كە برینی هەندێكیان زۆر سەختە.