لەساڵیادی 7ی ئۆكتۆبەردا ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر غەزەو لوبنان چڕكردۆتەوە

16 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەردەوامەو لە بۆردومانێكدا پەناگەیەكی ئاوارەكانی كردە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، هێرشێكی ئاسمانی لە كەرتی غەزە ئەنجامداوە كە مزگەوتێك و قوتابخانەیەك بوە، چونكە ئەو دو شوێنە ناوەندی فەرماندەیی و كۆنترۆڵی چەكدارانی حەمماس بوەو لەو رێگەیەوە كردویانەتە پەناگەی خۆیان.
لە ئێستادا سوپاس ئیسرائیل بەهۆی بۆردومانەكانەوە فشاری خستۆتە سەر باكوری غەزەو باشوری لوبنان، لەكاتێكدا ناوچەكە چاوەڕوانی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران كە هەفتەی رابردو موشەك بارانی كردن.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی تەندروستی غەزە ئاشكرایكردوە، باڵەخانەكانی شاری دێر بەلحی ناوەڕاستی غەزە بۆردومانكراوە شوێنی بۆردومانەكەش خەڵكی مەدەنی تیادا بوە  بەهۆیەوە 26 فەلەستینی كوژراون و دەیان كەسی دیكەش بریندار بون.







شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group