وێنەگرێكی ئەنادۆڵ لە غەزە كوژرا

19 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوری كەرتی غەزە وێنەگرێكی فەڵەستینی بە ناوی حەسەن حەمەد كە كاری بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵكردوە كوژراوە.
لەوبارەیەوە ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە، حەسەن حەمەد بە هۆی بۆردومانی كەمپی ئاوارەكانی جەبالیا لە كەرتی غەزە كوژراو تەرمەكەی براوەتە نەخۆشخانەی كەمال عەدوان لە شارەكە.
محەمەد حەمەد كە برای وێنەگرەكەیە رایگەیاندوە، بە ئەستەم توانیویانە تەرمەكەی بناسنەوە دوای ئەوەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە كەوتوەتە بەر هێرش و گیانی لەدەستداوە، ئەو بە چڕی لە هەوڵی گەیاندنی هەواڵەكانی هێرشی ئیسرائیل بوە بۆ سەر غەزە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group