یەكێتی بە فەرمی رەتكردنەوەی هەژماری منی راگەیاند

07/10/2024

نەوا-
وتەبێژی لیستی یەكێتی نیشتمانیی رایدەگەیەنێت، هەژماری من رەتدەكەینەوەو داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەین هاوكاربن لە جێبەجێكردنی داواكەی دادگای فیدراڵی كە تەوتینە.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی لیستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە فەرمیی پڕۆژەی هەژماری من رەتدەكەینەوەو داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە هاوكاربن لە جێبەجێكردنی داواكەی دادگای فیدراڵی كە تەوتینە نەك هەژماری من بۆ موچەخۆران، ئەمەش لەپێناو ئەوەی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بە هەمو شێوەیەك پڕۆسەی بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگای هەژماری منەوە رەتدەكەینەوەو  پڕۆژەی تەوتین بۆ بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بە پەسەند دەزانین ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی خەڵكی هەرێمی كوردستاندایە.
باس لەوەشدەكات، كاری جدی كراوە بۆ بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەمانكاتدا رامانگەیاندوە كە ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەیەكی ئارەزومەندانەیەو نابێت بەهیچ شێوەیەك موچەخۆر ناچار بكرێت كە بەشداری سیستمەكە بكات یاخود بەزۆر بانكێكی بۆ دیاریبكرێت.





ئاماژەی بەوەشدا: "پەیاممان بۆ لایەنە سیاسییەكان هەیە كە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی یەكێتی بن لە رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین، چونكە وەك دەزانن بەشێكی زۆری پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لای لایەنەكانی دیكەن و پێویستە هاوكارمان بن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group